وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین دا

وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین دا


پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین دا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا بۆ پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا و بۆ ئەوەش چەند مەرجێكی دیاریكردووە.

وەرگرتنی ژەمی سێیەم پێشتر لە ئەمریكا و ژمارەیەك وڵاتانی دیكە و بەمدواییەش لە عێراق ڕەزامەندی لەسەردرا، بڕیارەكەی هەرێمیش لەو چێوەیەدایە.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان كە ڕۆژی 1ی كانونی یەكەم بە ژمارە 15070 ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی شار و ناوچەكان كراوە، ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ژەمی زیاد (سێیەم) لە ڤاكسینی كۆرۆنا دەربڕدراوە.

مەرجی پێدانی ئەو ژەمە بەپێی نوسراوەكە پێدانیەتی بەو چین و توێژانەی مەترسییان لەسەرە، هەروەها پێویستە پاش ماوەیەك بێت كە كەمتر نەبێت لە شەش مانگ دوای وەرگرتنی ژەمی دووەم.

دوێنێش وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد کە بڕیاریانداوە بە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەو کەسانەی وەرگرتنی ژەمی سێیەم دەیانگرێتەوە ئەوانەن کە سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، ئەوانەی تەمەنیان سەروو 60 ساڵە و ئەوانەی لە دامەزراوە تەندروستییەکان کاردەکەن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە