وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند بڕیارێكی تایبەت بە پێشگیری کۆرۆنای ده‌ركرد

بەرواری بڵاوکردنەوە :
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند بڕیارێكی تایبەت بە پێشگیری کۆرۆنای ده‌ركرد

پەیامی کورد … وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند بڕیارێكی تایبەت بە پێشگیری کۆرۆنای ده‌ركرد

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری پەیوەست بە خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەرکرد. به‌ پێی بڕیاره‌كان پێویستە فەرمانبەرانی دامودەزگەکانی حکومەت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

 

 له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردووه‌، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە فەرمانگەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت دەبێت بەشداربن لە هەڵمەتی تووندکردنی رێکارەکان و چاودێریکردنی تەندروستی. 

 

راشیگه‌یاندووه‌، هەر کەسێک رەچاوی ماسک بەستن نەکات، 20 هەزار سزا دەدرێت.

 لە خاڵێكی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "پێویستە فەرمانبەرانی دامودەزگەکانی حکومەت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمی بکات، رێکاری ئیداری بەرامبەری دەگیرێتەبەر."

 

 باسی له‌وه‌شكردووه‌، چوونەسەرقەبران و دانانی پرسە لە مزگەوت و ماڵان، قەدەخەیە و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەکەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە. هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات، دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە