پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان: راده‌ستكردنى نه‌وتى هەرێمی کوردستان به به‌غدا داوایه‌كى ناده‌ستوریه
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ، داوای به‌غدا بۆ راده‌ستكردنی نه‌وتى هه‌رێم، داوایه‌كی ناده‌ستوریه و ده‌ڵێت : به‌غدا ئاسته‌نگ بۆ فڕۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم دروستده‌كات.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به ١٠ دۆلار كه‌متر له نرخی نه‌وتی خاوی عێراق ده‌فرۆشرێت، له‌وه‌ڵامدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتى : به هۆی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی و كۆمپانیای سۆمۆوه بۆ نه‌وتی هه‌رێم دروستده‌كرێت، نرخی نه‌وتی هه‌رێم كه‌متره له نرخی بازاڕه‌كانی جیهان.
ئه‌وه‌ش هاتوه ، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وه‌زیری نه‌وتی فیدراڵ، داوای ئه‌وه ده‌كات دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی سۆمۆ بكرێت و به شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی به‌ڕێوه‌ببرێت، له كاتێكدا به پێی ده‌ستور، عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه و مه‌ركه‌زیی نییه، به‌پێی ده‌ستوریش، هه‌رێمی كوردستان مافی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌یه، بۆیه داوای ڕاده‌ستكردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، داوایه‌كی نا ده‌ستورییه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئێمه ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕیوه بۆئه‌وه‌ی داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه ڕاده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی بكه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم دابین بكه‌ن، هه‌میشه ئاماده‌شین كێشه‌كانی نێوانمان به پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش كه له به‌رژوه‌وه‌ندی هه‌مو هاوڵاتییانی عێراقدا بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە