پەیامی کورد … ئومێد خۆشناو: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کاتییە
پارێزگاری هه‌ولێر له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، ئاشكرای كرد، كه هۆكاری كاتی هه‌ن، به‌ڵام به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و ڕێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١١ی ئاداری ٢٠٢١، ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له پرێسكۆنفراسێكدا، له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، كه هه‌رچه‌نده بازاڕ ئازاده و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بێ هۆكار نییه، به‌ڵام كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌بێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و تیمه‌كانی قایمقامیه‌ت بۆ ئه‌و كاره ڕاسپێردراون.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر، چاودێریی بازاڕ ده‌كه‌ن و ڕێگه ناده‌ن باری خه‌ڵك قورس‌تر بێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە