پەیامی کورد … ئومێد خۆشناو: ته‌واوی كێشه‌كانی ئاو له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، بڕیاردراوه ته‌واوی كێشه‌كانی ئاو له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێت، له رێگه‌ی دابین كردنی كاره‌بای پێویست و ته‌واوی پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌و بیرانه‌ی كه كێشه‌یان هه‌بوه.
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، ئومێد خۆشناو به ئاماده‌بونی، هه‌ریه‌ك له عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ند، له دیوانی پارێزگادا، پێشوازیكرد له شاندێكی لیژنه‌ی شاره‌وانییه‌كان، له په‌رله‌مانی كوردستان، كه پێكهاتبون له ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی و دكتۆر زێدان برادۆستی و لوقمان وه‌ردی.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، تیشكخراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ره‌وشه سروشتییه‌ی كه روی له هه‌رێمی كوردستان كردوه و بووه‌ته هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو له به‌شێك له گه‌ڕه‌كانی شاری هه‌ولێر.
لای خۆشیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له رێگه‌ی ته‌واوی تیمه هونه‌رییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ئاوی ژێر زه‌وی، بڕیاردراوه ته‌واوی كێشه‌كانی ئاو له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێت، له رێگه‌ی دابین كردنی كاره‌بای پێویست و ته‌واوی پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌و بیرانه‌ی كه كێشه‌یان هه‌بوه.
ئومێد خۆشناو جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "ئه‌گه‌ر هه‌ر پێشهاتێكی سه‌روشتی رونه‌دات، ئه‌وا ته‌واوی هێڵه‌كانی ئیفراز (1،2،3) به‌ردراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێین ته‌واوی عه‌مباره‌كان پڕ بن و ئاو بگاته هه‌مو شوێنێك به یه‌كسانی".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە