پەیامی کورد ... کونسولگەری ئەرمینیا لە هەولێر دەکرێتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی ئەرمەن رایگەیاند، لەچوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسی، سیاسی و ئابورییەکانی نێوان هەردوولا، دوێنێ سێشەممە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
فاهیك كەمال، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی ئەرمەن لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی، رۆژی سێشەممە سێشەممە پێشوازیان لە (ئارشاک مانۆکیان) کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کردوە و هیوای سەرکەوتنیان لەکارەکانیدا بۆ خواستوە کە وەک یەکەم کونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەستبەکاربووە.
سەرەتای مانگی ئەیلولیش لەکۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق رایگەیاندبووە، بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی مێژویی و دۆستایەتیی نێوان یەریڤان و هەولێر پلانی ئەوەیان هەیە کونسوڵخانە لەهەولێر بکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە