ەیامی کورد ... ڕوونکردنەوە سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی چەکی پێشمەرگە بە دەوڵەت .
ئارام باڵەتی ووتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق، لەسەر ئەو دەنگۆیانەی كە داوا دەكەن ڕادەستكردنی چەك بە دەوڵەت هێزەكانی پێشمەرگەش بگرێتەوە دەڵێت "هەندێك كەس دەیانەوێت كارتەكان تێكەڵاو بكەن و هێزەكانی پێشمەرگە شەرعی و دەستوورین".
ئارام باڵەتی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، لە هەندێك شوێن و جێگە، چەند لایەن و كەسێك هەوڵی تێكەڵاوكردنی كارتەكان دەدەن، ئەویش لەرێگەی داواكاریەكانیان بۆ ئەوەی رادەستكردنی چەك بە دەوڵەت هێزەكانی پێشمەرگە بگرێتەوە، ئەوانە هەوڵی خۆدزینەوە لە جێبەجێكردنی دەستوور و داواكاری جەماوەری دەدەن، ئەویش بە دروستكردنی ئاژاوە و تێكەڵكردنی كارتەكان لەنێوان ئەو هێزانەی لە چوارچێوەی دەوڵەت و ئەو هێزانەی كە شەرعیەت و دەستوری و یاسایی نین، ئەوەش لە پێناو ئەوەی ئەو داواكارییە دەستووریە جێبەجێ نەكرێت.
باسی لەوەشكردوە، ئەگەر كەس و لایەن هەیە باوەڕی بە دەستور نییە، یاخود لێی تێناگات، بەبیریان دەهێنینەوە، كە هێزەكانی پێشمەرگە سەرەڕای ئەوەی خاوەنی مێژووییەكن لە خەبات و قوربانی لەپێناو ئازادكردنی عێراق لە دیكتاتۆریەت، شەرعیەتی دەستووریی هەیە، ئەوەش بەپێی مادەی 21 بڕگەی 5ی دەستور.
ووتەبێژەكەی فراكسیۆنی پارتی تەئكیدیش دەكاتەوە، گوێ لە دەنگە مەزاجیەكانی دەرەوەی چوارچێوەی دەستوور ناگرین هەركەسێك بن و ناكرێت میلی كاتژمێر بگەڕێنرێتەوە بۆ دواوە و مافە شەرعی و دەستوریەكانی گەلی كوردستان جێی گفتوگۆ و قسە لەسەركردن و گرێبەستی سیاسی نین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە