ڕووسیا مەرج بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئۆکراینا دادەنێت

ڕووسیا مەرج بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئۆکراینا دادەنێت


پەیامی کورد... ڕووسیا مەرج بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئۆکراینا دادەنێت


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڕووسیا ئامادەیە وەڵامی پێشنیازە دیپلۆماسیەکان بداتەوە سەبارەت بە گفتوگۆ و چارەسەری قەیرانەکانی ئۆکراینا، بەڵام دەبێت سەرەتا هەموو هاوکاریە سەربازیەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکراینا بوەستێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئابی 2023 ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە میدیا وڵاتەکەی ڕاگەیاند: ڕووسیا هەوڵی نێوەندگیریی وڵاتان بەرزدەنرخێنێت و بەتایبەت دەستپێشخەرییە مرۆییەکان بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی.

باسی لەوەشکرد، بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆسەی دانوستان، ڕۆژئاوا دەبێت دەستبەرداری دابینکردنی چەک ببێت بۆ کیێڤ و ئۆکرایناش دەبێت هەموو هێزەکانی بکشێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا هەموو دانوستانەکانیان لەگەڵ ڕووسیادا ڕاگرتوە و لە ئێستادا پردی دیپلۆماسی ڕووسیا و ئۆکراینا پچڕاوە.

لە 24ی شوباتی ساڵی ڕابردوو بە فەرمانی ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا سوپای ئەو وڵاتە هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و تا ئێستاش جەنگ بەردەوامە، لەسەرەتای ئەم ساڵیشەوە ئۆکراینا ڕایگەیاند، بە بەکارهێنانی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستی بە هێرشی پێچەوانەکردووە بۆ سەر سوپای ڕووسیا.

پێشتریش شاندی دانوستانی ڕووسیا و ئۆکراینا لە وڵاتی بێلاروسیا چەنددا جار کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە