پەیامی کورد... کچێکی کورد له وێستگهیهكی میترۆی تاران "لێی دهدرێت" و سێ رۆژه بێهۆشه
رێخکراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگهیاند، دو رۆژ لهمهوبهر كچێكی كوردی خهڵكی كرماشان بهناوی ئارمیتا گەڕاوەند كه تەمەنی 16 ساڵانه بەهۆی لێدانی لهلایهن هێزهكانی تایبهت بە کۆنتڕۆڵکردنی حیجابی زۆرەملێ لە مێترۆی تاران کەوتوەتە کۆماوه و لە نەخۆشخانەی "فەجر"ی تاران لە ژێر کۆنتڕۆڵی توندی ئەمنییەتیدا خەوێندراوە و بێهۆشه.
رێخکراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له راپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، بەر لە نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەی رابردوو (1ی 10ی 2023) هێزەکانی حکومەتی ئێران لە مێترۆی "شەهۆدا"ی تاران، بە بیانوی نهپۆشینی حیجاب هێرشیان کردوەتە سەر ئارمیتە گەڕاوەند-ی تەمەن 16 ساڵان، خەڵکی کرماشان و دانیشتوی تاران، لە ئەنجامی بەرکەوتنی زەربەی توند، ناوبراو لەهۆش خۆی چوە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیهوە رایگەیاند، لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی لە نەخۆشخانەی فەجر جێبەجێکراون و رێگە بە هیچ جۆره سەردانیکردنێک تەنانەت لەلایەن بنەماڵەکەشییەوە بۆ لای ئەو کچە مێردمنداڵە نادرێت.
رێخکراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دهڵێت، دوێنێ دوشهممه مریەم لوتفی، رۆژنامەنوسی رۆژنامەی شەرق کە بۆ ئەنجامدانی راپۆرتێک سەردانی ئەو نەخۆشخانەی کردبو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا، دوای کاتژمێرێک لە بڵاوبونهوهی ههواڵی دهستگیركردنهكهی، ئازادکرا.
له راپۆرتهكهدا هاتوه، دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی لێدان و بارودۆخی ناجێگیری ئارمیتا گەڕاوەند، میدیا و راگەیاندنەکانی سەر بە حکومەت بەشێوەیەکی سیستماتیک و هاوکات لێدران و کوترانی ئەم کچە مێرمنداڵە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەدرۆ دەخەنەوە و بەرپرسانی حکومەت دهڵێن، "هیچ چەشنە بەرکەوتنێکی فیزیکی روینەداوە"، ئەم بانگەشانە بەپشتبەستن بە ڤیدیۆیییەکی کورتی دەستکاریکراو لە گۆشەی دەرهوەی شەمەندەفەرەوە بڵاودەکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە