پەیامی کورد… کوردێک وەک باشترین پزیشکی ویلایەتێکی ئەمریکا دیاری‌کرا
پرۆفیسۆر غازی زێباری، له ویلایه‌تی لۆیزیانا-ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن گۆڤاری "Louisiana Life Magazine" به هاوكاریی كۆمپانیای " Castle Connolly" بۆ ساڵی 2021 به باشترین پزیشكی ئه‌و ویلایه‌ته هه‌ڵبژێدرا.
گۆڤاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگدانی پزیشكان پرۆفیسۆر غازی زێباری-یان وه‌ك باشترین پزیشك بۆ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردووه، كه به بۆچوونی ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی زانستی و پیشه‌ییانه كار ده‌كات.
جەگەر جاسم، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی کۆلۆرادۆ و دەرچووی زانکۆی جۆن هۆپکینز کە له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر غازی زێباری كاری كردووه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: "وه‌ك كوردێك، كۆچبه‌رێك و پزیشكێك پرۆفیسۆر "غازی زێباری" به جێگای شانازی ده‌بینم، هه‌میشه خۆمان به قوتابیی ئه‌و ده‌زانین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی پرۆفیسۆر غازی زێباری، مایه‌ی ئه‌وه‌یه ببێته هانده‌رێك بۆ میلله‌ته‌كه‌مان كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئاڵای زانست هه‌ڵبگرن و به‌رده‌وامی به خه‌باتی زانستی و مرۆڤایه‌تی بده‌ن.
پرۆفیسۆر غازی زێباری، سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی پزیشكانی خولاوی نه‌شته‌رگه‌رییه له WKHS، له هه‌مانكاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی "John C. McDonald" یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە