کورتەفیلمی دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا

بەرواری بڵاوکردنەوە :
کورتەفیلمی دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا

پەیامی کورد … کورتەفیلمی دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا

کورتەفیلمی «ئارگۆن» خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «مێترۆپۆلیس» ی ئیتاڵیای بەدەست هێنا.

کورتەفیلمی «ئارگۆن» لە دەرهێنانی «شۆڕش وەکێڵی» کە لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم هاتووە، لەم دوایانەدا قۆناغە کۆتایییەکانی تێ پەڕاندووە و پاڵێوراوی فێستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکانە و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «مێترۆپۆلیس» ی ئیتاڵیا خەڵاتی باشترین فیلمی ترسناکی بەدەست هێنا.

ئەم کورتەفیلمە ترسناکە، یەکەمین فیلمی ترسناکە لە سینەمای کوردیدا کە خەڵاتی بەدەست هێناوە و لە دیالۆگی کوردی و لۆکەیشێنی ناوچەیی بۆ ئەم فیلمە کەڵک وەرگیراوە و لە شاری سنە بەرهەم هاتووە کە هەموو دەرهێنەر و ئەکتەر و بەرپرس و کارگێڕانی فیلمەکەش کوردن.

شایانی باسە کە شۆڕش وەکێڵی، دەرهێنەری فیلمەکە و موبین قادری، میلاد مورادی، ڤیان خەیرابادی، جەهانگیر نیلی، ڕەزا ساعێدی، دانش کازمی، هیوا وەکێڵی، هوومەن نەجەفی، ئەمین حەبیبی، میلاد نەزەری و بەرزان خۆش‌قسە، ئەکتەر و کارگێڕانی فیلمەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە