گوشار بۆ سەر کوردەکانی خۆراسان و دەستبەسەرکردنی چەندین کەس

گوشار بۆ سەر کوردەکانی خۆراسان و دەستبەسەرکردنی چەندین کەس

پەیاما کورد ـ بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە مافی مرۆڤییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان، هێزەئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، دەیان چالاکی کوردی خەڵکی خۆراسانیان بانگهێشت و چەند کەسیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” بڵاوی کردووەتەوە، ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوو دەیان چالاکی کوردی خۆراسانیان لە شارەکانی قوچان و کەلاتی نادری بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کردووە.

ئەو چالاکانە بە تۆمەتی هەوڵ بۆ هوشیار کردنەوەی خەڵک و پەرەپێدانی بیری نەتەوەی بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوو کەس لەو چالاکانە بە ناوەکانی “حەسەن رەحیمی” و “مێهدی گەنج بەخش” پاش بانگهێشت کران دەستبەسەر وبۆ بەندیخانەی ناوندی مەشهەد گوزراونەتەوە.

هەروەها دەیان هونەرمەند و چالاکی مەدەنی دیکە بانگهێشت و هەرەشەیان لێ کراوە. یەک لەو کەسانەی کە بانگەیشت و هەڕەشەی لێکراوە عارف جەلایری هونەرمەندی ژەنیاری کوردی خۆراسانیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە