پەیامی کورد … وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بە نیسبەت بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا هوشداری دا
د. ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێم هۆشدارى ده‌دات و جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه، قه‌ره‌وێله‌كانی به‌شی چاودێری چڕ خه‌ریكه پڕ ده‌بێته‌وه و جێگا نامێنێت.
ئاسۆ حه‌وێزی له ئه‌كاونتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى "هۆشداریه‌كى ترسناك" و تێیدا باسى له‌وه‌كردوه، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی توشبوی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش له نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رگیراون و قه‌ره‌وێله‌كانی به‌شی چاودێری چڕ خه‌ریكه پڕ ده‌بێته‌وه و جێگا نامێنێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به بڕیاره‌كان و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، دوای تێپه‌ڕینی چوار مانگ و له‌م ساڵدا بۆ یه‌كه‌مین جار مردن به‌هۆی كۆرۆنا ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاند و ته‌نها تا كاتژمێر 12 شه‌و 11 مردن له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.
له‌ماوه‌ى رابردودا به‌هۆى ده‌ركه‌وتنى نه‌وه نوێكانى كۆرۆناى گۆڕاو ژماره‌ى توشبوانى رۆژانه له هه‌رێمى كوردستان بۆ چه‌ند هێنده زیادیان كردوه و رێژه‌ى گیان له‌ده‌ستدانیش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە