پەیامی کورد ... لەچوارچێوەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات، کە لەبەرامبەر ئەو کارەدا رێوشوێنی قورس لەدژی ووڵاتەکەی دەگرێتەبەر
بەپێی هەواڵێکی مەکان-ی ئیسرائیل-ی، ئیسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداریداوەتە ئێران و رایگەیاند، "ئەگەر ئێران بیەوێت ئیسرائیل تێوەبگلێنێت لە هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق، بە گورزی ئاسنین وەڵامی دەداتەوە".
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند"ئێران بە تەواوەتی بەرپرسیارە لە ژیانی هەر کەسێک و هەر جۆرە زیانێک کە بە دامەزراوەکانمان بگات، ئەوان دەبێ باجێکی قورس بدەن، ئەمە ئاگادار کردنەوە نیە، بەڵکوو هەڕەشەیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە