پەیامی کورد... لەسەر هێرشەکانی سەر کۆرمۆر دانەغاز راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی رایگەیاند، هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی كێڵگه‌ی كۆرۆمۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی غاز دروست نه‌كردووه. دەشڵێت، "كاره‌كانیان به‌بێ پچڕان به‌رده‌وامه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی سەر کیڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی كێڵگه‌ی كۆرۆمۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی غاز دروستنه‌كردووه و كاره‌كانیان به‌بێ پچڕان به‌رده‌وامه.
ئاماژەی بەوەشداوە، تیمه‌كانیان به‌رده‌وامن له به‌رهه‌مهێنانی ئاسایی له كێڵگه‌ی كۆرۆمۆر له هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی دوو موشه‌كی بچوك له‌سه‌ر كێڵگه‌كه كه‌وتنه‌خواره‌وه.
دەشڵێت، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، كاره‌كانیشیان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌بێ پچڕان به‌رده‌وامن.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی، هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و له ئێستاشدا هه‌مو رێوشوێنێكی پێویستی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر .
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: ئەمشەو سێ کاتوێشا ئاڕاستەی کیڵگەی غازی کۆرمۆر کراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەرهەمهێنانی غاز نەوەستاوە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی غازنەبووە.
وتیشی: "دەستییان بە لێکۆڵینەوەکردووە و لە 24 کاتژمێری داهاتوودا وردەکاریی زیاتر لەسەر هێرشەکە بڵاودەکەنەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە