لە چین و ئەمریکاوە تا ئاسیا و زەریای هێمن ...

لە چین و ئەمریکاوە تا ئاسیا و زەریای هێمن   ...
پەیامی کورد   ...  لە چین و ئەمریکاوە تا ئاسیا و زەریای هێمن   ...

لە سەر بانگهێشتی ئەمریکا، سوون وایدۆنگ، جێگری وەزیری دەرەوەی چین سەردانی واشینتۆنی کرد و لەگەڵ دانیال کریتنبرینک، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.

ڕاگەێندرا کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن کراوە، هەروەها هەردوو ووڵات بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی فەرمی لەسەر زۆر بابەتی پەیوەست بە ناوچەی زەریای هێمن ڕێککەوتوون.

لە لایەن چینەوە ڕاگەێندراوە کە کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی بۆنیاتنەر و دڵسۆزانە بەڕێوەچووە و هەموو پرسە مشتومڕئاوییەکانی نێوان چین و ئەمریکا لە چوارچێوەی سیاسەتە نێودەوڵەتییەکان بە ووردی تاوتوێ کران.

هەروەها سوون وایدۆنگ سیاسەتی چینی بۆ تایوان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە چین دووپاتکردووەتەوە و سیاسەتی ستراتیژی چینی هیندووستان و زەریای هێمن لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەیدا هاوبەش کردووە.

شایانی باسە زۆرجار دەریای چین و ئاسیا و زەریای هێمن دەبێتە هۆی درووستبوونی گرژی و هەڕەشەی سەربازی لە نێوان هەردوو ووڵاتی زلهێزی جیهاندا. لە کۆبوونەوەکاندا بڕیاردرا بەردەوام بێت لە دانووستانەکان لەسەر ئەو پرسە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە