بە بیابانبوونی عێراق گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار

بە بیابانبوونی عێراق گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار

پەیامی کورد... بە بیابانبوونی عێراق گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار

دوای بیابانبوون و وشکەساڵی بەرچاو لە پارێزگاکانی باشوور و بەتایبەتی نەبوونی چارەسەر لەبەر ئەوەی لایەنە سیاسییەکان سەرقاڵن بە سەختی سیاسی، هۆشدارییەکان سەبارەت بە دۆخی ئاوی عێراق گەیشتوونەتە قۆناغێکی هەستیار.

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق سائیر کیتاب بۆ ئاژانسی مەعلومە ڕایگەیاند وڵات گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار بەهۆی وشکەساڵییەوە بەتایبەت تا ئێستا حکومەت بەرامبەر تورکیا بێدەنگە، لە حاڵێکدا هەزاران گوند چۆڵ دەبن بەهۆی وشکەساڵییەوە.

لە لایەکی دیکەوە سالم کەیتان ئەندامی پەرلەمان لە هاوپەیمانی فەتح دەڵێت نیگەرانییەکی زۆر لەنێو دانیشتووانی پارێزگەی سەڵاحەدین هەیە کە کاری چاندن دەکەن زۆرینەی لەسەر ئاوە و زۆرینەی زەوییەکانیان دەبێتە بیابان لە حاڵی بە دەمەوەنەچوونی حکومەت بە هەڵگرتنی بە بەرپرسیارێتی و پشتگوێخستنی کەیسی ئاو.

جاسم موسەوی، پەرلەمانتاری لیستی دەوڵەتی یاسا، تورکیا ناتوانێت بەردەوام بێت لە کۆنترۆڵکردنی ئاو لەڕێگەی دروستکردنی بەنداوەکانەوە بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە