حکووم کردنی حکوومەتی ئێران بە پێشیلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

حکووم کردنی حکوومەتی ئێران بە پێشیلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

پەیامی کورد ... حکووم کردنی حکوومەتی ئێران بە پێشیلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

 

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی کۆتایی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە دژی ئەو ڕێژیمە پەسەند کرد.

 

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠،، کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،بە ٨٢ دەنگی ئەرێ و ٣٠ دەنگی نەخێر و ٦٤ دەنگی بێ لایەن، بڕیارنامەی کۆتایی مەحکووم کردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە ئێران بە دژی ئەو ڕێژیمەی پەسەند کرد.

 

شایانی باسە کە پێشتریش لە ٢٩ی خەزەڵوەردا بۆ جارێکی دیکە بڕیارنامەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەو پەسەندکرابوو و ڕێژیمی ئێرانیان بە یەکێک لەو ڕێژیمە بێ‌بەزەیی و پێشێلکارانەی مافی مرۆڤ ناوبردوە کە هەموو یاسا بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤ پێشێل دەکا.

 

بە پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامەیە پەروەندەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بۆ یەکساڵی دیکە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەمێنێتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە کە لەم بڕیارنامەیەدا سەرنج خراوەتە سەر سزای سێدار و لە سێدارەدانی میرمنداڵانی خوار تەمەنی ١٨ساڵ و هەروەها دەسبەسەرکردنی لە خۆڕا و بێ‌بەڵگە و ئەشکەنجە بە شێوەیەکی بێ بەزەییانە و سەرکوت و دەسبەسەر کردنی بەهاییەکان لە ئێراندا کە ئەمانە تەنیا بەشێکی بچووکە لە جینایەتەکان و پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە