پەیامی کورد ... عەریقات دەربارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی ووڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل هۆشداری دەدات
سکرتێری کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی ئازادی بەخشی فەلەستین " ساف " ڕۆژی ڕابردوو لە پەیامێکی هۆشداری ئامێزدا بە ووڵاتانی عەرەبی ، دەربارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی ئەو ووڵاتانە لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی پیلانگەڵی پەیوەندیدار بە گەڕانەوەی بەشگەلێک لە کەرانەی باختەری و غورالاردن هۆشدار دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە عەرەبی ٢٤ " سائێب عەریقات " ڕایگەیاند : قسە کردن دەربارەی هەرجۆرە ئاسائی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ووڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل لە بەرامبەر پیلانەکانی گەرانەوە ، هەڵە و بە هیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکرێت .
ئەو هەروەها ڕوو لە ووڵاتانی عەرەبی ووتی : مەسڵەحەتی ئێمە و پێگەی ئێمە وەکوو عەرەب ، یەکگرتن و یەک هەڵوێستی ئێمە درووست دەکات .
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر ئیسرائیل گەڕانەوەی سەرزەوینگەلی فەلەستین بخاتە واری جێبەجێ کردنەوە ، دەبێ بەرپرسیاریەتی پاشهاتە مەیدانییەکانی شی قەبووڵ بکات و جەختی کردەوە : ناتانیاهوو بەرپرسی کۆکردنەوەی زبڵ و زار لە ڕەفەح ، قودس و الخلیل دەبێت و بە شێوەی تەواو لەمبارەوە بەرپرسیار دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە