راوێژكارێكی پێشووی پنتاگۆن: ئۆكرانیا به‌ داوێكه‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌ و له‌ كۆتایی نزیك بووه‌

راوێژكارێكی پێشووی پنتاگۆن: ئۆكرانیا به‌ داوێكه‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌ و له‌ كۆتایی نزیك بووه‌

پەیامی کورد... راوێژكارێكی پێشووی پنتاگۆن: ئۆكرانیا به‌ داوێكه‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌ و له‌ كۆتایی نزیك بووه‌



راوێژکارێكی پێشووی پێنتاگۆن هۆشداریدا لەوەی ئۆکرانیا بە داوێکەوە هەڵواسراوە و نزیک بووەتەوە لە کۆتایی و هیچ شتێک ناتوانێت یارمەتیی بدات.

دۆگلاس مەکگریگۆر، راوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی Judging Freedom رایگه‌یاند: ئۆکرانیا لەدەستچووە، ئۆکرانیا بە داوێکەوە هەڵواسراوە، ئەمە کارەساتە، هیچ هاوکارییەک هیچ شتێک ناگۆڕێت، زۆر درەنگ بووە، ئەمە کۆتاییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ململانێی ئۆکرانیا و دابەشبوون لەناو ناتۆدا، زۆرێک لە وڵاتانی رۆژئاوا لە دۆخێکی نائومێدیدان.

مەکگریگۆر جەختی لەوەشکردەوە: هیچ رێگەیەکی دەربازبوون نییە جگە لە دانوستاندن، چونکە کیێڤ لە دۆخێکدا نییە کە هیچ مەرجێک بۆ مۆسکۆ دیاری بکات.

پێشتر ماکگریگۆر رایگەیاندبوو، کە ژمارەیەکی زۆر لە سەبازانی ئۆکرانیا لە ریزی سوپا هەڵاتوون، هەروەها هاووڵاتیانی ئۆکرانیا بە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتەکەیان هەڵدێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناڕازیبوون لە سیاسەتەکانی ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەناو ئۆکرانیاییەکان زیاتر دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە