ترەمپ: بە 24 كاتژمێر جەنگی ئۆكرانیا دەوەستێنم

ترەمپ:  بە 24 كاتژمێر جەنگی ئۆكرانیا دەوەستێنم

پەیامی کورد... ترەمپ: بە 24 كاتژمێر جەنگی ئۆكرانیا دەوەستێنم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو بكرێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا، ئەوا لە 24 كاتژمێردا جەنگی ئۆكرانیا دەوەستێنێت.
ترەمپ لە كۆنگرەی ساڵانەی حزبی كۆمارییەكان لە وتەیەكدا وتی، دڵنیایی دەدات كە وەستاندنی جەنگی ئۆكرانیا ئەركێكی سەخت نابێت، دەتوانرێت ئەو كارە بە 24 كاتژمێر بكرێت ئەگەر بزانیت خەڵكی چییان دەوێت.
سەبارەت بە پلانی بۆ وەستاندنی جەنگی ئۆكرانیا رەتیكردەوە كە ئاشكرایان بكات، چونكە ئاشكرا كردنی ئەو زانیاریانە دەبنە هۆی ئەوەی پلانەكەی سەركەوتوو نەبێت بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ.
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا جەختی لەوەش كردووەتەوە، پێویستە ببیتە سەرۆك بۆ ئەوەی ئەو پلانە جێبەجێ بكەیت، پێویستت بە نوسینگە و دەسەڵاتە، ئەو كارەش لە یەك رۆژدا دەكرێت و جارێكی تر دەیڵێتەوە كە ئەگەر سەرۆك بوایە ئەو جەنگە روینەدەدات.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە