پەیامی کورد … ئەمریكا نیگەرانی خۆی لە هێرشەكەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە راگەیاند
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی لە هێرشەكانی رێكخراوی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە دەربڕی و جەخت لەوە دەكاتەوە، پابەندن بە پشتگیری كردنی هێزە ئەمنییەكانی عیراق و هێزەكانی پێشمەرگە.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، وڵاتەكەی زۆر نیگەرانە لە زیادبوونی هێرشەكانی داعش لە سەرانسەری عیراق، لەوانەش هێرشەكەی سنوری مەخمور كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 10 پێشمەرگە و 3 هاوڵاتی مەدەنی
ئەوەش هاتووە، لە رێگەی هەوڵەكانیان بۆ تێكشكاندنی یەكجارەكی رێكخراوی داعش، لە پاڵپشتی كردنی هێزە ئەمنییەكانی عیراق و هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتوشیەتی، پرسە و سەرەخۆشی خۆشیان ئاراستەی كەسوكاری ئەوانە دەكەن كە لە هێرشەكەدا گیانیان لەدەستدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە