پەرلەمانی کوردستان ئامادەكاری بۆ نوسینەوەی دەستور دەكات

پەرلەمانی کوردستان ئامادەكاری بۆ نوسینەوەی دەستور دەكات


پەیامی کورد … پەرلەمانی کوردستان ئامادەكاری بۆ نوسینەوەی دەستور دەكات

پەرلەمانی كوردستان ئامادەكاری بۆ نوسینەوەی دەستور دەكات و مونا قەهوەچی سكرتێری پەر‌لەمانیش دەڵێت، بۆ ماوەی 10 رۆژ سەرۆك فراكسیۆنەكان راوبۆچوونی حزبەكانیان وەردەگرن بۆ پێكهێنانی لیژنەی نوسینەوەی دەستور.

مونا قەهوەچی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، كۆبوونەوەی نێوان دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆنەكان سەبارەت بە چەند پرسێكی گرنگ بەڕێوەچوو و یەكێك لە پرسەكان نوسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستان بوو.

وتیشی، پێشنیاز كراوە بۆ ماوەی 10 رۆژ سەرۆك فراكسیۆنەكان راوبۆچوونی حزبەكانیان وەربگرن سەبارەت بە چۆنیەتی دروستكردنی لیژنەكە،‌ كە ئایا هەمان لیژنەی پێشوو بێت یاخود ژمارەكەی كەم بكرێتەوە یاخود زیاد بكرێت، هەروەها میكانیزمەكەی چۆن بێت كە ئەمەش دەمێنێتەوە سەر هەڵسەنگاندنی لایەنە سیاسییەكان و دواتر لە پەرلەمان كۆدەنگییەك دروست دەكرێت.

سكرتێری پەرلەمان باسی لەوەش كردووە، دیار نییە نووسینەوەی دەستور لە خاڵی سفرەوە دەست پێ دەكرێتەوە یاخود لە هەمان ئەو ماددانەی كە سەروی حەفتا و چوار ماددە نووسرابوو بەردەوام دەبن، یاخود پێداچونەوە بە ماددەكاندا دەكرێت، هەروەها لایەنە سیاسیەكانیش لەگەڵ ئەوەدان لەم خولەدا هەرێم ببێتە خاوەنی دەستوری خۆی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە