میلیتاریزە کردنی شارە ڕۆژهەڵاتییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە زیاتر بووندا بەردەوامە

میلیتاریزە کردنی شارە ڕۆژهەڵاتییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە زیاتر بووندا بەردەوامە

پەیامی کورد      ...    میلیتاریزە کردنی شارە ڕۆژهەڵاتییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە زیاتر بووندا بەردەوامە
دوای هەڕەشە و تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان، سوپای پاسداران چەک و چۆڵی قورسی زیاتری ڕەوانەی ئەو ناوچە سنووریانە کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ ، سوپای پاسداران لە ڕاستای نائەمنکردن و تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک چەک و چۆڵی قورسی ڕەوانەی سنوورەکانی شاری پیرانشار کردووە.

ئەو چەک و چۆڵانە لە جۆری "کاتیووشا و تۆپی دوورهاوێژ" بووە.

ڕەوانەکردنی چەک و چۆڵی قورس لە ڕاستای میلیتاریزەکردنی زیاتری خاکی کوردستانە و هاووڵاتییانی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان، ئەو هەوڵەی سوپای پاسداران بۆ بیانووی بوونی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەگەڕێنەوە.

پاش هاتنە سەرکاری حکوومەتی ئێران هەتا ئێستا ڕوانگەی ئەو حکوومەتە بەنیسبەت کوردستان ڕوانگەیەکی ئەمنییەتی بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە