پەیامی کورد... سەرکردەیەکی داعش لە کەرکووک کوژرا
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دوو بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی، لە سنووری پارێزگای کەرکووک، چوار ئەندامی ڕێکخراوی داعش کوژراون، کە یەکێکیان سەرکردەیەکی دیاری ویلایەتی کەرکووکی ڕێکخراوەکەیە.
ئەمڕۆ هەینی 11 ئاداری 2022، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فڕۆکەی ئێف 16'وە دوو جار چەکدارانی داعشیان لە زنجیرە چیای مامە' لە قەزای دووبز لە سنووری پارێزگای کەرکووک بۆردوومان کردووە.
بەپێی ڕاگەیاندنەکەی شانە ئەمنییەکە، لەو بۆردوومانانەدا چوار ئەندامی ڕێکخراوی داعش، کە یەکێکیان سەرکردەیەکی ویلایەتی کەرکووکی ڕێکخراوەکەیە و بەرپرسی ژمارەیەک لە نیشانەشکێنی داعش بووە کوژراون.
لە کۆتایییەکانی ساڵی ڕابردوو، ژمارەی هێرشەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد و چەند جارێک هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە، سوپا و حەشدی شەعبی. زیادبوونی هێرشەکانی داعش وایکرد سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە پلانی هاوبەش دابنێن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دوو لایەنە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئەو گرووپە چەکدارییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە