پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ٢ی ٢٠٢٠ بەهۆی پاڵپشتیکردنی وڵاتانی ئۆپێک و روسیا بۆ بەرزراگرتنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و نرخی نەوتی خاوی برێنت ٧١ سەنت زیادیکردوە لەدوایین مامەڵەدا بە ٥٤.٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا ١.٤ بەرزبوەتەوە
لەهەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا ٦١ سەنت زیادیکردوە و بە ٥٠.٢٢ سەنت مامەڵەی پێکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا ١.٢ زیادیکردوە.
بۆ دانانی سنوورێک بۆ بەردەوام کەمبونەوەی نرخی نەوتی خاو، سێی ئەم مانگە رێکخراوی ئۆپێک و روسیا پرسی کەمکردنەوەی هەناردەی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوتوێکرد، بەوهۆیەشەوە جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە.
هاوکات لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی چین لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ١٧٤ ملیار دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ووڵاتدا، هەروەها بڕی ١٥٦ ملیار دۆلاریش تەرخاندەکات بۆ پاڵپشتی لە بوژانەوەی کەرتی ئابووری ووڵاتەکەی، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە زیانی زۆری بەرکەوتوە.
لەو بارەیەوە مایکل مکارسی، گەورە شارەزا لە بازاڕەکانی ئابووری سیدنی رایگەیاند، "ئەو رێوشوێنانەی کە بانکی ناوەنی چین بۆ پاڵپشتیکردن لە کەرتی ئابوروی ووڵاتەکەی ئەنجامیدەدات، کاریگەری لەسەر دانانی سنور بۆ نرمبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دەبێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە