وەزیری بەرگری ئیسرائیل : باڵا بوونی هێزی سەربازی ئێمە بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە گرینگە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل  : باڵا بوونی هێزی سەربازی ئێمە بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە گرینگە

پەیامی کورد      ...     وەزیری بەرگری ئیسرائیل  : باڵا بوونی هێزی سەربازی ئێمە بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە گرینگە  .

وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریکا کەنارئاوی سەقامگیری یە لە ناوچەکە ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بەردەوامی بە هاوکاری و یارمەتییەکانی خۆیان دەدەن بۆ ئەم ووڵاتە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند لە سەفەری خۆی بۆ ئەمریکا دانیشتنگەلێکی لەگەڵ مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ، ژیراد کۆشنەر ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ ، ڕۆبێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی و ژەنڕاڵ مارک میلی هەبووە .

ئەو هەروەها ووتی : لەم دانیشتنانەدا دەربارەی ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەو هێزانەی کە دەەبنە هۆی ناسەقامگیری باس و ووتووێژیان کردووە . هەروەها ئەمریکا کەنارئاوی سەقامگیری ناوچەکەیە . دەوڵەتی ئێمە و ئەمریکا پابەندە بە بەهێزکردنی هاوکارییەکانی خۆی . باڵابوونی هێزی سەربازی ئیسرائیل بابەتیکی حەیاتی یە بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە