پەیامی کورد... ئۆكرانیا چهند ناوچهیهكی وڵاتهكهی كۆنتڕۆڵ كردهوه
ئۆکرانیا پێشڕەوی هێزەکانی دژی سوپای رووسیا لە باشووری وڵاتەکەی پشتڕاستدەکاتەوە و رایگهیاند، چهند ناوچهیهكیان كۆنتڕۆڵ كردووهتهوه.
ئەلیکساندەر تارنافسی، فەرماندەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە باشوور پەیامێکی لەبارەی پێشڕەوی هێزەکانیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆمەڵێک ناوچە و گوندیان لە سنوورەکانی باشوور و بەتایبەتی زاپۆریژیا کۆنترۆڵ کردووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی رووسیا لە سنوورەکانی باشوور تا ئەوکاتەی سەرجەم خاکەکەیانیان لێ پاکدەکەنەوە.
ئەلیکساندەر تارنافسی پشتڕاستی کردەوە، رووسیا لە رێگەی 36 مووشەکەوە بارەگاکانی هێزەکانی ئۆکرانیای لە باشوور و ناوچەیەکی نیشتەجێبوون بۆردومانکردووە، بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستداو و ژمارەیەک کەسی دیکەی سڤیل برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە