پەیامی کورد ... یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى به‌هۆى یارى كلاسیكۆوه به‌یاننامه‌یه‌كى له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیاى ڤار بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، له‌ناو هێڵى سزاى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌دا دوو لێدانى سزا دروستبوه، به‌ڵام VAR نه‌یبینیوه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا ریاڵ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه، كه له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردویان به‌رانبه‌ر به‌رشه‌لۆنه، ئه‌لیخاندرۆ هێرناندێزى ناوبژیوان و ته‌كنه‌لۆژیاى ناوبژیوانى ڤیدیۆیى VAR دوو لێدانى سزایان بۆ تیمه‌كه‌یان ههژمارنهكردوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی رونكردوه‌ته‌وه، كه رافاییل ڤاران یاریزانى هێڵى به‌رگری ریاڵ مه‌درید له‌ناو هێڵى سزاى به‌رشه‌لۆنه‌دا رووبه‌ڕووى دوو حاڵه‌ت بوه‌ته‌وه، كه له‌یه‌كه‌میاندا له خوله‌كى 17ى یاریه‌كه درێسه‌كه‌ى راكێشراوه و پێویستى به ده‌ستوه‌ردانى ناوبژیوان ده‌كرد، هه‌روه‌ها لینگلیت له ڤارانى دا، به‌ڵام ناوبژیوانى ڤیدیۆیی VAR حاڵه‌ته‌كه‌ى نه‌بینیوه.
به‌پێى هه‌مان به‌یاننامه، له حاڵه‌تى دووه‌میشیاندا دواى دوو خولهك له‌و حاڵه‌ته له‌ناو هێڵى سزا، راكیتیچ درێسه‌كه‌ى ڤارانى راكێشا‌و داى به زه‌ویدا، به‌ڵام VAR و ناوبژیوانى ناو یاریگاش هیچ بڕیارێكیان نه‌دا.
شه‌وى چوارشه‌ممه یارى كلاسیكۆى زه‌وى له‌نێوان به‌رشه‌لۆنه و ریاڵ مه‌درید له‌یاریگاى كامپ نوى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجامدرا، هه‌رچه‌نده یارییه‌كه به یه‌كسانبون و به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات، به‌ڵام پڕ تاموچێژ بو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە