کاردانەوەی زەریف لە ئەگەری ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ناو خاکی سووریا

کاردانەوەی زەریف لە ئەگەری ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ناو خاکی سووریا

پەیامی کورد  ...  وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئەگەری ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکووری تورکیا کاردانەوەی نیشاندا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، موحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی لەناکاوی تورکیا لە باکووری سووریا کاردانەوەی نیشاندا .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ووتوووێژە دوو لایەنە و تەنانەت سێ لایەنەکان لەگەڵ تورکیا دەربارەی ئەم بابەتە تایبەت بە پێگەی ئێران ووتی : " باوەڕی ئێمە ئەوەیە کە تەنیا ڕێگای گەڕانەوەی ئەمنییەت و سەقامگیری بۆ سووریا و بەدیهێنانی ئەمنییەتی  سنوورەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا و لەناو بردن نیگەرانی شەرعی ئانکارا و پاڵپشتی لە خاکەکەی لە بەرامبەر تێرۆریسم ، ئەمەیە کە هێزەکانی دیمەشق لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا جێگیر بکروەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ووتوووێژە دوو لایەنە و تەنانەت سێ لایەنەکان لەگەڵ تورکیا دەربارەی ئەم بابەتە تایبەت بە پێگەی ئێران ووتی : " باوەڕی ئێمە ئەوەیە کە تەنیا ڕێگای گەڕانەوەی ئەمنییەت و سەقامگیری بۆ سووریا و بەدیهێنانی ئەمنییەتی  سنوورەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا و لەناو بردن نیگەرانی شەرعی ئانکارا و پاڵپشتی لە خاکەکەی لە بەرامبەر تێرۆریسم ، ئەمەیە کە هێزەکانی دیمەشق لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا جێگیر بکرێن .

زەریف هەروەها سەبارەت بە ئەگەری ڕۆڵی ئێران لە نێوەندگیری لە نێوان تورکیا و سووریا دا ڕایگەیاند : ئێمە لەو باوەڕەداین کە پەیوەندی ئانکارا و دیمەشق بە قازانجی ناوچەکەیە و ئەگەر دوو لایانەکە داوا لە ئێمە بکەن ، ئێمە ئامادەین ڕۆڵی نێوەندگیری بگێڕین .

جێگای ئاماژەدانە بە بیانووی هەبوونی هێزەکانی " پەکەکە " لە سنووری سووریا لەگەڵ تورکیا و لە سەرەتای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ، تورکیا لا ئامادەیی خۆی بۆ درووست کردنی هەرێمێک بە ناوی هەرێمی ئەمن لە قووڵایی ناو خاکی سووریا هەواڵیدا و وتوویەتی ئامادەی دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازییە ، هەوڵێک کە دیمەشق دژایەتی بەرامبەری هەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە