اوەكوو ئێستا ئۆپۆزسیۆنی توركیا لەسەر بەربژێرێك ڕێك نەكەوتوون

اوەكوو ئێستا ئۆپۆزسیۆنی توركیا لەسەر بەربژێرێك ڕێك نەكەوتوون

پەیامی کورد...تاوەكوو ئێستا ئۆپۆزسیۆنی توركیا لەسەر بەربژێرێك ڕێك نەكەوتوون

ئۆپۆزسیۆنی توركیا كە لە شەش پارتی سیاسی پێك هاتوون و هەشت جار كۆبوونەوەیان کردووە، بەڵام لەسەر بەربژێرێك بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیی توركیا ڕێك نەكەوتوون، ئەمەش كاریگەریی كردووەتە سەر دەنگدەر.

پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان، لەسەر بەربژێرێك ڕێك ناكەون، ئەمەش بووەتە بابەتێكی گرنگی میدیاكانی توركیا و قسەی جددیی لەسەر دەكرێت.

پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە و دەڵێت: ''دەبێت بەربژێر لە پارتەكەی ئێمە بێت، ئەویش كەمال كلیچدارئۆغڵو، سەرۆكی پارتە.''

بەڵام پارتی باش، كە خاوەنی 48 كورسیی پەرلەمانە، دەڵێت: دەبێت كەسێك بێت، ئەوانیش پێی ڕازی بن و ناوی مەنسوور یاڤاش، سەرۆكی شارەوانیی ئەنكەرا دەهێنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە