ئەگەر عێراق پابەند نەبێت ئێران لە پێدانی ڤیزای بێ بەرامبەر پاشگەز دەبێتەوە

ئەگەر عێراق پابەند نەبێت ئێران لە پێدانی ڤیزای بێ بەرامبەر پاشگەز دەبێتەوە

پەیامی کورد   ...  ئەمڕۆ ڤیزای ووڵاتی ئێران دەبێتە بێبەرامبەر بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان و عێراق، بەرپرسی پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و ئێرانیش دەڵێ، رۆژانە ھەزار و ٢٠٠ ھاووڵاتی لە نێوان ھەرێم و ئێراندا ھاتووچۆ دەكەن.

عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و ئێران ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "ئەمڕۆ ڤیزای وڵاتی ئێران دەبێتە بێبەرامبەر بۆ ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی كوردستان، كە لە قۆناغی یەكەمدا بۆ ماوەی سێ مانگە وەك تێست، بەڵام تا ئێستا ھەڵوێستی حكوومەتی عێراق لەبارەی ئەو بڕیارەی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دیار نییە و بە فەرمی ھیچ ھەڵوێستێكی پیشان نەداوە".

بەرپرسی پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و ئێران، ڕایگەیاند : "لە ئێستادا ڕۆژانە ھەزار تا ھەزار و ٢٠٠ ھاووڵاتی لە نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران گەشت ئەنجام دەدەن، بەڵام لە وەرزی ھاویندا و لە كاتی پشووی قوتابخانەدا، رێژەكە بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە".

ئاكرەیی روونیشی كردەوە: "یەكێك لە مەرجە سەرەكییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی ڤیزا ببێتە بێبەرامبەر، ئەوەیە كە حكوومەتی فیدڕاڵیش ڤیزای ووڵاتەكەی بۆ ھاووڵاتیانی ئێران بكاتە بێبەرامبەر، لە ئەگەری پابەندنەبوونی بەغدا، ئێرانیش پاشگەز دەبێتەوە لە بڕیارەكەی".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە