پەیامی کورد... کۆریای باکوور: مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا ناوچەکە لە لێواری جەنگی ئەتۆمی نزیکدەکاتەوە
کۆریای باکوور رایدەگەیەنێت، "مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا ناوچەکە لە لێواری جەنگی ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە."
ئەمرۆ پێنجشەممە 6ـی 4ـی 2023، ئاژانسی ھەواڵی ناوەندی کۆریا بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور، ئەمریکا و کۆریای باشووری تۆمەتبار کردووە بە پەسەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان تا ئاستی لێواری جەنگی ئەتۆمی.
دەشڵێت، "ئەوەش بەھۆی ئەو مانۆڕە سەربازییە ھاوبەشەی کە ھەردوو وڵات لە نزیک نیمچە دوورگەی کۆریا بە بەکارھێنانی فڕۆکەی ستراتیژی و ھاوەنی ئەنجامی دەدەن."
هاوکات، داواشی کردووە کۆمەڵی نێودەوڵەتی ئەو ھەورە رەشە ئەتۆمییەی کە باڵی بەسەر نیمچە دوورگەی کۆریا کێشاوە، بەزووترین کات لاببەن.
لێپرسراوانی کۆریای باشوور و ئەمریکا لەسەرەتاکانی ساڵی 2022ـەوە ھۆشداری دەدەن لەوەی کۆریای باکوور رەنگە تاقیکردنەوەی حەوتەمی ئەتۆمی ئەنجام بدات، بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسییەش ھەردوو وڵات کار دەکەن لەسەر پتەوکردنی توانا سەربازییەکانیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە