پەیامی کورد... رێژەی بارانی ئەمساڵی ناوچەی گەرمیان نزیكەی 10 هێندەی ساڵی ڕابردووە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان ئامارێكی بڵاوكردەوەو تیایداهاتووە: جیاوازیەكی زۆر لە رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی ناوچەی گەرمیان بەراورد بە ساڵی رابردوو هەیە بەجۆرێك لە هەندێك شوێن نزیكەی 10 هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: رێژەی بارانی ئەمساڵ لە كەلار تا ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتۆتە 113.1 ملیمەتر، كە ساڵی رابردوو تائەم كاتە 12.4 ملیمەتر باران باریبوو.
ئاماژە بەوەش كراوە: لە ناحیەی پێبازیش ساڵی رابردوو تاكو ئەمڕۆ 44.5 ملیمەتر باران باریبوو، كەچی ئەمساڵ رێژەكە بەرزبۆتەوە بۆ 121 ملیمەتر.
لە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان باس لەوەشكراوە: لە خانەقین تا ئەمڕۆ 116.2 ملیمەتر باران باریوە، كەچی ساڵی رابردوو تا ئەمڕۆ 14.1 ملیمەتر باران باریبوو، لە ناحیەی مەیدانیش 138 ملیمەتر باران باریوە و ساڵی رابردوو لە تەواوی ساڵەكە 72.9 ملیمەتر باران باریبوو،هەروەها لە كفری 124.3 ملیمەتر باران باریوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە