پەیامی کورد ... لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا دوێنێ لە زانکۆ کوردستان ی شاری سنە، بە بەشداری مامۆستایان و خوێندکارانی ئەم زانکۆیە، مەراسمێکی ڕێزگرتن لە بلیمەتی کورد، کۆچەر بیرکار بەڕێوە چوو.
لە ڕاپۆرتێکدا دوێنێ ئێوارە لە زانکۆ کوردستانی شاری سنە، بە بەشداری مامۆستایان و خوێندکارانی ئەم زانکۆیە، مەراسمێکی ڕێزگرتن لە بلیمەتی کورد، کۆچەر بیرکار بەڕێوە چوو.
لە میانەی ئەم ڕێوڕەسمە پڕۆفیسۆر محەمەد ڕەزا درەفشە، مامۆستای زانکۆ تاران ووتی: کۆچەر بە وەرگرتنی خەڵاتی فیڵدز شانازییەکی گەورەی بۆ ئێران و بە تایبەت مەریوان تۆمار کردووە. خۆی وەرگرتنی وەک مامۆستا لە زانکۆ کەمبرێجی بەریتانیا وەک مامۆستا شانازییەکی دیکەیە.
ئەو زیادی کرد: یەکێک لە کێشەکانی ووڵاتی ئێمە دەرچوونی بلیمەتەکانی ئەم ووڵاتەیە. ساڵانە ۲۰ هەزار کەس بە بەڵگەی بکارلیۆس لە ئێران کۆچ دەکەن کە بۆ هەر کامیان یەک ملیار و ۱۰۰ ملیۆن تمەن بودجە خەرج کراوە. بەداخەوە بەرپرسان نیگەرانی ئەم بابەتە گرنگە نین.
پڕۆفیسۆر ڕەحیم زارع نەهەندی، مامۆستایەکی دیکەی زانکۆ تاران وتی: کۆچەر ۱٨ ساڵ شەو و ڕۆژ ئیشی کرد تاکوو بەو جێگە بەرزە گەیت، کەواتە چۆن بە چەند ڕستەی بچووک دەکرێت ئەم گەورەییە نیشان بدرێت؟
ئەو زیادی کرد: لە ئێراندا پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار و خاتوو مریەم میرزاخانی تاکوو ئێستە توانیانە خەڵاتی فیڵدز کە زۆر گرنگە بە دەست بێنن، ئەوان ڕێگەیان بۆ ڕۆڵەکانی ئێران کردووەتەوە. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەنجومەنی ڕیازی ئێران ئەوەیە کە لە ئەنجومەنی ڕیازی جیهان ببێتە ئەندام و چالاکی زۆری هەبێت ئەمەش بە پشتیوانی کردن لە کەسانی بەهرەمەندی خۆمان لەم بوارە دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە