پەیامی کورد... ئەگەری هەیە باڵیۆزی ئێران بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێت
هادی سەلامی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پەرلەمان ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە ڕووداوی بە ئامانج گرتنی شاری هەولێری دەست پێکردووە و بە دووری نازانن باڵیۆزی ئێران بانگهێشت بکرێت.
هادی سەلامی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی، لەسەر وەزارەتی دەرەوە پێویستە کاری خۆی بکات و قسە لەگەڵ لایەنی ئێرانی بکات، ئەوەی لەسەر پەرلەمان بووە کردوویەتی و بە دووری نازانن بەهۆی بۆردوومانەکەی هەولێرەوە باڵیۆزی ئێران بانگهێشت بکرێت.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا هەیە و لەسەر هەموودان پێویستە بیپارێزن و ڕووداوەکان نەگەیەننە ئاستی تەنگژە.
پێشتریش ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و چووە پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ڕووداوی بە ئامانج گرتنی شاری هەولێر لە ڕێگەی هاژەکەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەوەش بە بیانووی لێدانی پێگەکانی ئیسرائیل.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە