" ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ " سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبووڵ هاتە دەنگ !!!

" ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ " سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبووڵ هاتە دەنگ !!!

پەیامی کورد    ...    سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبووڵ لەسەر دوورخستنەوەی هاوسەرۆكی شارەوانیەكانی ئامەد و وان و ماردین هاتەدەنگ و رایگەیاند، هەژمارنەكردنی خواستی گەل قەبوڵ نەكراوە
بە گوێرەی هەواڵەکان ، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبووڵ لەسەر پارتی گەلی كۆماری " جەهەپە " ئەمرۆ دووشەممە ١٩ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ لەسەر دوورخستنەوی هاوسەۆكی هەریەك لە پارێزگاكانی دیاربەکر و وان و ماردین-ی باكووری كوردستان هاتەدەنگ و ئەو كارەی بە نادیموکراسی ناوبرد.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو نووسیویەتی " بە بیانوی " قەییومییەكان " دوورخستنەوەی ئەو سەرۆك شارەوانیانەی لە ٣١ی ئازاردا بە دەنگی خەڵك هەڵبژێردراون لە هەریەك لە دیاربەكر و وان و ماردین، هەرگیز بە دیموكراسی و رێكارەكانی دیموكراسی هەڵناسەنگێندرێن".
لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا ئیمام ئۆغڵو ئاماژەی بەوەشكردوە "هەژمارنەكردن و پشت گوێ خستنی خواست و ویستی گەل، هەڵوێستێكی قەبوڵنەكراوە".

ئەو بڵاوكراوەیەی ئیمام ئۆغلو، پاش گەمارۆدانی هەرسێ شارەوانی دیاربەکر و وان و ماردین-ی باكووری كودستان دێت لەلایەن پۆلیسی توركیاوە، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هاوسەرۆكی ئەو شارەوانیانە لە كارەكانیان دوورخرانەوە و دەستبەجێ حكوومەتی ئانکارا سێ كەسی دیكەی خستە شوێنەكانیان. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە