پەیامی کورد ... ئێران مۆڵەتی دوو مانگی دیکە بە یەکیتی ئەورووپا دەدات بۆ رزگارکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015، بەڵام "ئەمڕۆ یان سبەی قۆناخی سێیەمی زیادکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی رادەگەیەنێت".
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران‌دا ڕایگەیاند : پێشتر لەگەڵ رۆژئاوا لەسەر زیاتر لە 20 بابەت ناکۆکییان هەبوو، بەڵام ئێستا ناکۆکییەکان تەنیا لەسەر سێ بابەتە و، بەشێکی زۆریان چارەسەرکراون"،
ڕۆحانی بە ئاماژەدان بە دانوستاندنی نێوان ئێران و فەرەنسا بۆ پێش‌گرتن لە زیادکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەڵێت، هێشتا نەگەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی و ئەستەمە بتوانن ئەمڕۆ یان سبەی بگەنە رێککەوتن. بەگوتەی سەرۆککۆماری ئێران، وڵاتەکەی "قۆناخی سێیەمی زیادکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی دەخاتە بواری جێبەجێکردن و ئەمڕۆ یان سبەی ناوەڕۆکەکەی رادەگەیێنێت".
به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا گفتوگۆیان کردووە له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی فه‌ره‌نسا بۆ پێدانی بڕی 15 ملیار دۆلار قه‌رز به ئێران. فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت ئه‌و كاره‌بكات تاوەکو ئێران به‌رده‌وام بێت له پابه‌ندبوونی به رێکكه‌وتنی ئه‌تۆمی كه واشنتن لێی كشاوه‌ته‌وه، هەروەها گەرەنتی پاراستنی کەشتییە نەوتییەکانی کەنداو بکات.
وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا، برونۆ لومێغ له‌گه‌ڵ ستیڤن مهنووچن، هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه. دوای كۆبوونه‌وه‌یان، وه‌زیره فه‌ره‌نسییه‌كه له توویتێكدا گفتوگۆكانی له‌سه‌ر پرسی دیكه به بونیاتنه‌ر وه‌سفكرد، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئێرانی نه‌كرد.
تاوەکو ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه (3-9-2019) نه به‌رپرسانی ئه‌مریكا و نه فه‌ره‌نسا هیچ گوته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له باره‌ی ئێران بڵاونه‌كرده‌وه، به‌ڵام پاڵپشتیکارێکی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا له كۆنگرێس دژایه‌تی خۆی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌ربڕی.
تێد كروز، سیناتۆری پارتی كۆمارییه‌كان گوتی "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هاتووه و له‌گه‌ڵ وه‌زیری گه‌نجینه، ستیڤن مەنووچن كۆده‌بێته‌وه. پێشنیازی پلانێك ده‌كات كه 15 ملیار دۆلار ده‌داته ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی (رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران). به‌داخه‌وه له واشنتن‌دا راپۆرتی زۆر ده‌ڵێن، ره‌نگه ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێت و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه قبوڵبكات".
15 ملیار دۆلار، یه‌كسانه به نیوه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئێران ساڵانه لە فرۆشتنی نه‌وت لەپێش ئابڵۆقه‌كان په‌یدای ده‌كرد. فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت پێدانی ئه‌م پاره‌یه له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه به ئێران، پشت به ره‌زامه‌ندیی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌به‌ستێت.
تۆماس دوستهربێرگ، لێكۆڵه‌ری باڵای په‌یمانگای هه‌دسن باس لە خراپیی ئەو هەنگاوە دەکات و دەڵێ "ئه‌وروپییه‌كان هێنده رقیان له سه‌رۆك تره‌مپه و هێنده وه‌به‌رهێنانیان له ئێران كردووه، بازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه قبوڵبكرێت".
به‌ڵام له جیاتی نه‌رمینواندن به‌رامبه‌ر ئێران، ئیداره‌ی تره‌مپ رۆژی سێشه‌ممه (3-9-2019) سزای نوێی خسته سه‌ر پرۆگرامی مه‌ده‌نیی بۆشایی ئاسمانی ئه‌و وڵاته. واشنتن ده‌ڵێت ئێران ده‌توانێت سوود له‌و به‌رنامه‌یه ببینێت بۆ دروستكردنی مووشه‌كی كیشوهربڕی ناسراو به (ICBM) كه ده‌كرێت له ئێرانه‌وه بگاته ئه‌مریكا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە