پەیامی کورد... ئێران جارێکی تر ئاوی زێی بچووکی گرتەوە
ئێران لە رێگای بەنداوی کۆڵەسەوە ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە کێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی قەزای قەڵادزێ دروست بووە.
لە دوای ساڵی ٢٠١٧ وە کە ئێران بەنداوی کۆڵەسەی لەسەر زێی بچووک دروست کردوە، ساڵانە لە وەرزی هاویندا بەردەوام کێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانى قەزاکە دروست دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئێران لە رێگای درووست کردنی ١٣ بەنداوی گەورە و بچووک کێشەی بۆ بەشێکی زۆر لەسەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و هەرێمى کوردستان درووست کردوە.
مانگی ئایاری ئەمساڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئێران خۆی بە دەست کێشەی کەم ئاوی دەناڵێنێت، ئەوەی روودەدات قەیرانی ئاوی ناوچەییە.
محەممەد کازم، وتیشی "بەپێی ئامارەکانی بەرپرسانی عێراق لە ٨٠%ی ئاوی عێراق لە باکوورەوە دێت، هەروەها لە ٨%ی تاوەکو ١٠% لە ئێرانەوە دێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە