پەیامی کورد...ئێران هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی باڵاپۆشی چڕتر دەكاتەوە
پۆلیسی ئێران رایگەیاند، كامێرا لە شوێنە گشتییەكان دادەنرێت بۆ ناسینەوەی ئەو ئافرەتانەی سەرپێچی یاسای جلوبەرگی ناچاری دەكەن.
پۆلیسی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، لە هەوڵێكی زیاتردا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ژنانەی كە سەرپێچی لە یاسای جلوبەرگی ناچاری دەكەن، دەسەڵاتدارانی ئێران كامێرا لە شوێنە گشتییەكان و رێڕەوەكان دادەنێن بۆ ناسینەوەی ئەو كەسانەو سزادانیان، ئەوانەی سەرپێچی دەكەن سەرەتا بە نامەی كورت ئاگادار دەكرێنەوە.
باس لەوەشكراوە، لە دوای گیانلەدەستدانی كچێكی كورد بەناوی مەهسا ئەمینی لە ژێر دەستی هێزە ئەمنییەكان بەهۆی باپەند نەبون بە باڵاپۆشییەوە، ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی ئێرانی ئەو یاسایە پێشێلدەكەن و مەترسی دەستگیركردنیان لەسەرە، ئێستاش بەشێوەیەكی بەرفراوان لە مۆڵ و چێشتخانەو دوكان و شەقامەكانی سەرتاسەری وڵاتدا بەبێ لەچك دەبینرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە