ئێران مامۆستایەکی کوردی لەسێدارە دا

ئێران مامۆستایەکی کوردی لەسێدارە دا

پەیامی کورد... ئێران مامۆستایەکی کوردی لەسێدارە دا

سزای سێدارەی مامۆستایەکی خانەنشینی خەڵکی شاری چگینی سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی قوباد خوداکەرەمی تەمەن ٥٤ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بانەمەڕ لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، قوباد خوداکەرەمی ماوەی چەند ساڵە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەیە و لە لایەن دەزگایی دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

قوباد خوداکەرەمی خەڵکی گوندی «سەراو نیکەش» سەر بە شاری چگینی لە پارێزگای لوڕستان و مامۆستایە خانەنیشنکراوی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو پارێزگایە بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە