ژاراوی بوونی ١٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ژاراوی بوونی ١٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

پەیامی کورد ... ژاراوی بوونی ١٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

ڕۆژی دووشەممە ٧ی ئەیلوول، بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی گوندی شێخ‌ سڵەی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، زیاتر لە ١٢٠ کەس ژاراوی بوون.

 

لەو ڕووداوەدا، ٢٤ منداڵی کەم تەمەن بەهۆی ڕێژەی زۆری ژاراوی بوونەکەیان، ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراون و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

 

دوکتور "محەممەد کرماشانی" بەرپرسی نەخۆشخانەی پسپۆڕی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو ٢٤ منداڵە بەهۆی ژاراوی بوون تووشی زکچوون و ڕشانەوە بوون و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان".

 

ئەو بەرپرسەی نەخۆشخانەی پسپۆڕی لە درێژەدا ڕایگەیاند: "بە ئەگەری زۆرەوە ژاراویبوونی دانیشتووانی گوندی شێخ‌ سڵە بەهۆی ژاراوی بوونی ئاوی خواردنەوە بووبێت و چاوەڕێی وڵامی تاقیکاریی زانکۆی پزیشکین".

 

گوندی شێخ‌ سڵە لە خاڵی سنووریی شاری سەلاسی باوەجانی هەڵکەوتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە