پەیامی کورد … کەرکووک/ داعش هێرشی کردە سەر پۆلیس
گرووپە چەکدارەکانی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق و لە شەڕ و پێکدادانێکدا سێ سەربازی سوپا بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، ئەمشەو گرووپە چەکدارەکانی داعش هێرشێکیان بۆ سەر بنکەیەکی سوپای عێراق لە سنووری شاری کەرکووک ئەنجام داوە و بە هۆوە سێ پۆلیس کوژراون و برینداربوونە.
هێرشەکەی داعش لە نزیک گوندێکی شارەدێی ڕیاز لە سنووری شاری کەرکووک ئەنجامدراوە، کە لەوێدا بنکەیەکی لیوای سێی پۆلیسی فیدڕالی عێراقی لێیە.
باسیش لەوە کراوە، کە لە هێرشەکەدا (2) پۆلیسی فیدڕالی کوژراون و هەروەها یەکێکی تریش بریندار بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە