پەیامی کورد ... پارێزگاری هەولێر سزای قورس لە سەر ئەم کەسانە دەسەپێنێت
پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات، لە بەیانییەوە ئەوەی مۆلیدەی بێدەنگی دانەنابێت، سزا دەدرێ.
ئهمڕۆ چوارشهممه فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامهنووسیدا ڕای گەیاند: "لە سبەی پێنجشهممهوه 1/10/2020، ئەوەی مۆلیدەی بێدەنگی دانەنابێت، لە قۆناغی یەکەم سزا دەدرێت، له قۆناغی دووەمیشدا ئەگەر پابەند نەبێ، مۆلیدەکەی دەدرێته خەڵکی دیكه، ئێمە چیتر وادەی دانانی مۆلیدەی بێدەنگ درێژ ناکەینەوە".
روونیشی کردەوە، پێشت مانگی ٥ی ٢٠٢٠ دیاریکرابوو بۆ دانانی مۆلیدەی بێدەنگ، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا و کەرەنتینهوه، ماوەکە درێژ بۆ مانگی ١٠ کرایەوە.
پارێزگاری هەولێر ئاشکراشی کرد، بڕیارەکە مۆلیدەی کۆمپانیا و هۆتێل و شوێنە بازرگانی و تایبەتەکانیش دەگرێتەوە، ووتیشی: "لە سبەیهوە هەر شوێنێک مۆلیدەکەی نەکردبێته بێدەنگ، ئەوە وەکوو مۆلیدەی گەڕەکەکان سەرەتا غەرامه نییە، بەڵکوو دەست بەسەر مۆلیدەکە دادەگیرێت و لادەبردرێ".
جەختی لهوهش کردەوە، ئەوەی پابەندی دانانی مۆلیدەی بێدەنگ نەبێ، ئەوە خەڵکێکی زۆر ناوی خۆیان تۆمار کردووە و کارەکەیان پێدەدرێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە