پەیامی کورد... كەریم بێنزیما دێتە هەولێر
كەریم بێنزیما، یاریزانی یانەی ئیتحادی سعوودی، لەگەڵ یانەكەی دێتە هەولێر و لە یارگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری یاری دەكات.
كەمێك پێش ئێستا (پێنجشەممە 24/8/2023), تیروپشكی چامپیۆنزلیگی ئاسیا كرا، بە گوێرەی ئەنجامی تیروپشكەكەش، یانەی قوەی جەویەی عێراقی لەگەڵ ئیتحادی سعوودی كە كەریم بێنزیما یاری بۆ دەكات، لەیەك گرووپ یاری دەكەن.
قوەی جەویە كە تاكە نوێنەری عێراقە لە گرووپی سێیەم لەگەڵ یانەكانی ئیتحادی سعوودی و سیباهانی ئێرانی و ئەجمەكی ئۆزبەكی یاری دەكات، بەمەش كەریم بێنزیما بە فەرمی لەگەڵ یانەكەی سەردانی هەولێر دەكات و لەسەر چیمەنی یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری یاری دەكات، بەپێی سیستەمی پاڵەوانێتییەكەش، لە هەر گرووپێك تەنیا دوو یانە بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەكەوێت.
یانەی قوەی جەویە بەهۆی ڕێگەنەدان بە یاریكردن لە بەغدا لەلایەن فیفاوە یاریگەی هەولێریان وەك یاریگەی خۆیان هەڵبژاردبوو، فیفا و فیدراسیۆنی ئاسیاش بە یاریكردن لە هەولێر ڕەزامەندیی فەرمییان نیشان دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە