پەیامی کورد ... بەشێکی بەرچاو لە هێزی پێشمەرگە و زێرەڤانی گەڕێندرانەوە ناوچەکانی پێشوو کە لێی کشابوونەوە
فه‌ریق جه‌مال ئێمنیكی سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ڵێت "به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی كه پێشتر به‌هۆی شه‌ڕی داعش له‌سه‌ر سنووره‌كان كشێندرانه‌وه، گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی پێشتریان و پارێزگاری له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە "ئه‌و سنوورانه به ته‌نها به پاسه‌وانی سنوور كۆنترۆڵ ناكرێت، ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌یش هاوكارییان بكات، پێش شه‌ڕی داعش له هه‌موو سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی سنوور هه‌بوو، به‌ڵام له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه‌مان هه‌مووی هێنا بۆ ناوچه‌ی شه‌ڕه‌كان و زۆرینه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان چۆڵكران، ئێستایش كه شه‌ڕ نه‌ماوه، ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان بۆ سنووره‌كان، بۆیه هێزی زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ندێك له ناوچه سنوورییه‌كان، ئه‌وه‌ش شتێكی نوێ نییه، پێشتریش له‌و سنوورانه هه‌بوون و ئه‌و هێزانه‌ش ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ره‌بایه و شوێنه‌كانی پێشتری خۆیان".
فه‌ریق جه‌مال ئێمنیكی ده‌شڵێت "به‌وپێیه‌ی رێگایه‌ی خۆرئاوای چیای مه‌تین، كه له بامه‌ڕنێ-وه دێت و ده‌چێت بۆلای باتیفا و كانی ماسێ، رێگایه‌كی ستراتیژییه و نزیكی ١٠ بۆ ١٥ گوندی لێیه و بۆئه‌وه‌ی رێگاكه و ئه‌و گوندانه‌ش بپارێزین، فه‌وجێكی زێره‌ڤانیمان برده ئه‌و ناوچانه و له‌وێ جێگیرمان كردون له شوێنه‌كانی پێشتری خۆیان، چونكه له پێشتریشدا ئه‌و ناوچانه هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی لێبوه".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، جگه له‌و رێگایه‌ی خۆرئاوای چیای مه‌تین، له ناوچه‌كانی زاخۆ، كانی ماسێ و شیلادزێ-ش هێزی پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی هه‌ن و هه‌ر ناوچه‌یه‌ك پێویست بكات هێزی لێ جێگیرده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و ناوچانه كوردستانن و ده‌بێت بپارێزرێن.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌یه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزی پاسه‌وانی سنوور، سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ڵێت "له سه‌ره‌تای ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ، لیژنه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و فه‌رمانده‌یی هێزی پاسه‌وانی سنوور هاتنه ناوچه‌كه و له نزیكه‌وه ناوچه‌كه‌یان بینی، پێیان باشبوو هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش هه‌بێت له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور، بۆیه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە