پەیامی کورد ... ناڕەزایەتی مەولەوی عەبدۆلحەمید لەهەمبەر حوکمی سێدارە بۆ ژنانی سیاسی
لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان دژ بە حوکمی لە سێدارەدانی ووریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ئێڤین، مەولەوی عەبدۆلحەمید، پێشنوێژی هەینی زاهێدان، سێدارەی سیاسی بەتایبەتی لەسێدارەدانی ژنانی بە مەترسیدار زانی و ڕایگەیاند کە دەبێت ئەم چەشنە لە سێدارەدانانە ڕابگیردرێت.
مەولەوەی عەبدۆلحەمید لە ووتاری نوێژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار ووتی : "لەم دواییانەدا کۆمەڵێک حوکمی لە سێدارەدان بۆ هاووڵاتییان دەرکراوە کە ژمارەیەکیان ژن بوونە و خەڵکی ئێران و خەڵکی هەموو جیهان لەم سێدارانە نیگەرانن".
پێشنوێژی هەینی زاهێدان بە ئاماژەدان بەوەی کە بەرپرسان دەبێت خۆیان لە هەرچەشنە هەوڵێکی هەستبزوێن ببوێرن، ووتی : "ئامۆژگاری خێرخوازانەی ئێمە ئەوەیە کە دەبێت سیاسەتەکانی ڕابردوو بەتایبەتی لەسێدارەدانەکان ڕابگیردرێت و وەرچەرخانێک ڕوو لە خەڵک بکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە