پەیامی کورد … له كاتی تاقیكردنهوهكاندا هێڵهكانی ئینتهرنێت ڕادهگیرێن
وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندن لەگەڵ كۆمپانیاكانی گەیاندن كۆبووهوه و ههماههنگیی بۆ ڕاگرتنی هێڵهكانی ئینتهرنێت له كاتی تاقیكردنهوهكاندا كرا.
ئهمڕۆ سێشهممه 13/7/2021، بە ئامادەبوونی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كاروان رەزا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستەوگەیاندن و نوێنەرانی سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری خزمەتگوزاریی گەیاندن لە دیوانی وەزارەت كۆبوونەوەیەك ئەنجام درا.
دیلان ڕهشاد، بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندن بۆ (باسنیوز) ئاماژهی بهوه كرد، له كۆبوونهوهكهدا وێڕای دووپاتكردنەوەی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان وەزارەت و كۆمپانیاكانی گەیاندن، ئەمەو ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكە راگرتنی خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێتە لەكاتی ئەنجامدانی ئەزموونەكانی ئەمساڵ.
بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە بۆ رێگریكردن لە دیاردەكان و شێوازەكانی (قۆپیە)كردن لە ئەزموونەكانی ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغی ١٢ی ئامادەیی كە بریارە لە ٢٠٢١/٧/٢٥ بەرێوە بچێت.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دانانی رێوشوێنی تایبەت بە رێگریكردن لەو دیاردانە كرا، هەروەها بریاردرا بە راگرتنی سەرجەم داتا و خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لەكاتی دیاریكراوی رۆژانە تا پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان بەكۆتا دێت.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا قسەوباس لەسەر كێشە و ناڕەزایی هاووڵاتیان و بەكارهێنەرانی هێڵەكانی گەیاندن بەتایبەت خزمەگوزاری ئینتەرنێت كرا، كە پێویستە بەرەوباشتر بكرێن و بەدواداچوونیان بۆ بكرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە