پەیامی کورد ... فڕۆکەیەکی هۆشداری بەپەلەی ئەمریکا تێکدەشکێت .
هێزی دەریایی ئەمریکا هەواڵی تێکشکانی فڕۆکەیەکی هۆشداریی بەپەلە لە جۆری «E-2 Hawk-I» ڕادەگەێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی ڕاگەیاندنی پاتریک گۆردۆن ، ووتەبێژی هێزی دەریایی ئەمریکا ئەم فڕۆکەیە لە کەنارئاوەکانی ئیالەتی ڤیرجینیا لە حاڵی گەشت لێدان بووە کە تێکشکاوە و جیگای ئاماژەدانە کە سەرنشینەکانی ئەم فڕۆکەیە کە ٤ کەس بوونە ڕزگاریان بووە .
ئەو هەروەها ووتی : فڕۆکەکە نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٥ بە کاتی خۆجەیی لە حالێکدا کە دوای هەستانەوە لە بنکەی سەربازی نزیک " نوورفوولک " لە ڤیرجینیا لە حالی ئەنجام دانی فڕینی ڕاهێنانی بووە تێکشکاوە .
ووتەبێژی هێزی دەریایی ئەمریکا جەختی کردەوە کە دوو فڕۆکەوان و دوو یارمەتیدەری فڕۆکەوان بە بێ هیچ زەرەر و زیانی جیددی توانیویانە فڕۆکەکە بەجێ بهێڵن و ڕزگاریان ببێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە