٨٥٠ بنەماڵەی ئەندامی کۆمپانیای تەعاونی " هاوکاری " خانووبەرە لە سنە بەهۆی کەم کاری ئیدارەی ڕێگا و شارسازی لە نزیک ئەو تەعاونییە بە هەڵدانی خێوەت ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەو ٨٥٠ بنەماڵه کرێچییه دەڵێن کە لە ساڵی ٩٠ پارەیان لێ وەرگرتوون کە خانوویان پێ بدەن، بەڵام هەتا ئەمڕۆ هیچ کەس وڵامدەری داواکارییەکانی ئێمە نییە.
ئامانجی ئەو بنەماڵانە لەو مانگرتنە بە میدیاییکردنی ووڵام نەدانەوەی بەرپرسانی تەعاونی و ئیدارەی ڕێگا و شارسازی سنەیە کە بەڵکوو بەم کارەیان چارەنووسی پارە لێسەندراوەکانیان ڕوون بێتەوە.
بە ووتەی هێندێک لەو هاووڵاتییانە، لە ساڵی ٩٠ تەعاونی و ئیدارەی ڕێگا و شارسازی ٥ هەتا ١٠ ملیۆن تەمەن پارەیان لە ئێمە سەندووە، بەڵام هەتا ئێستا بێ خانووین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە